توێژینەوەیەکی نوێ: بۆنی مۆز دەبێتە هۆی ترسانی مشک

KNN : Kurdish News Network
03:13 - 20/06/2022
زانستی
+
-

زاناکان لە تاقیکردنەوەیەکدا بۆیان دەرکەوت کە بۆنی جیاکەرەوەی مۆز ترس و پەستان دەخاتە سەر مشکی نێرین، لە ئەنجامی هەندێک پێکهاتە کیمیایی مۆزەکان کە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەیەکی فشاربەخش کە فشار دەخاتە سەریان.

بەپێی وتەی ژمارەیەک لە توێژەرانی زانکۆی ماکگیل لە مۆنتراڵ ،ئەوان بێزارییەکی نائاساییان دۆزیەوە بۆ میوە و بەتایبەتیش مۆز لەکاتی شیکردنەوەی هۆرمۆنەکانی سترێس لە مشکی نێر .

لە ڕاپۆرتەکەدا کە لایڤ ساینس بڵاوی کردووەتەوە، جێفری موگیل، نوسەری پایەبەرزی توێژینەوە و پرۆفیسۆر لە بەشی دەروونناسی زانکۆی مکگیل وتی؛ هەموومان توشی سەرسوڕمان بووین، چونکە ئێمە بە تایبەتی بەدوای ئەمەدا نەبووین و بە ڕێکەوت دۆزیمانەوە.

ئەو ڕونیدەکاتەوە کە ئافرەتانی دووگیان بۆ تاقیکردنەوەیەکی تر لە تاقیگەی ئێمە بوون و یەکێک لەخوێندکارە دەرچووەکەمان بۆی دەرکەوت کە مشکە نێرینەکان دەست دەکەن بە هەڵسوکەوتی سەیر.

404 جار خوێندراوەتەوە