شارەزایەکی ژینگە هۆشداری دەدات لە بارەی ئاستی ئاوی هۆڕەکانی عێراق،
بەجۆرێکە کە رۆژانە نیو سانتیمەتر دادەبەزێت.
جاسم ئەسەدی، شارەزای ژینگە رایگەیاند: لە ساڵی (2019) ئاستی ئاو لە
هۆڕەکاندا (200) سانتیمەتر بو، بەڵام لە ئێستادا تەنیا (88) سانتیمەتر قوڵی ئاویان
تێدا ماوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هۆڕەکان ئاوێکی زۆریان لە دەستداوە و کارەساتی ژینگەیی
زۆری بەدواوەیە.
دەشڵێت: ئاستی ئاو دابەزیوە، بەڵام رێژەی خوێ زیادیکردوە کە ئەمەش وا دەکات
ژیانی زیندەوەرانی ناو ئاوەکان لە مەترسیدابن و نەتوانن چی دی لە ناو ئەو خوێیەدا
بژین.
348 جار خوێندراوەتەوە