بەهای تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی کت‌وپڕ و لەناکاو لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دابەزی و بەو پێیەش دۆخی خەڵکی ئێران لەوانەیە خراپتر بێت و هەڵئاوسانی پێداویستی خۆراكی زیاتر دەبێت.
نرخی (100) دۆلار بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سێ ملیۆن و (100) هەزار تمەن بو. بەڵام لە ئێستادا (100) دۆلار بە سێ ملیۆن و (332) هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
به‌هۆی وەستانی دانوستانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکی ئێرانەوە، نرخی تمه‌ن روی له دابه‌زین كردوه و ئێستاش هه‌ر دۆلارێك به زیاتر لە 33 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت. تمەن لە ئەمساڵدا (25%)ی بەهاکەی لە دەستداوە.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیاد بونی داهاتی ئێران له فرۆشتنی نه‌وت و له قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نەوت دو هێندەی ساڵی رابردو بوە، بەڵام نەیتوانیوە نرخی دراوەکەی بەرزبکاتەوە.
لە گرنگترین هۆکارەکانی بەرزنەبونەوەی نرخی تمەن بەپێی لێکدانەوەی شارەزایان ئەمانەن؛ كورتهێنانی بودجه و به‌رزبونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی و دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان.
4278 جار خوێندراوەتەوە