ئەستێرەیەکى پێشوى هەڵبژاردەى عێراق گیانى لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
08:35 - 05/06/2022
وەرزش

دواى ئەوەى چەند رۆژێک لەمەوبەر لەلایەن چەند کەسێکى نەناسراو هێرشى کرایە سەر و بە توندى لێیدرابوو، حەیدەر عەبدولرەزاق یاریزانى پێشوى هەڵبژاردەى عێراق، کۆى دوایى کرد.

حەیدەر عەبدولڕەزاق، یەکێک بو لەو یاریزانانەى توانى جامى ئاسیاى ساڵى (2007) بۆ هەڵبژاردەى عێراق بە دەستبهێنێت  و پێشتریش بۆ یانەکانى دهۆک و سلێمانى یاری کردووە.

2271 جار خوێندراوەتەوە