نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، نامەیەکییان لەلایەن وەزیری
دەرەوەی تورکیاوە بەدەست گەیشتوە لە بارەی گۆڕینی ناوی وڵاتەکەیەوە.
نەتەوەیەکگرتووەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا
هاتوە، لەسەر داوای ئەنقەرە رەزامەندییان دەربڕیوە ناوی وڵاتی تورکیا (Turkey) بگۆڕن بۆ (Türkiye).
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەمەودوا لە نوسین و قسەکردنیشدا
ئەو ناوە نوێی دەهێنن.
ستیڤان دوجاریك وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە
یەكگرتووەكان رایگەیاند: داواکارییەکمان لە مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیاوە
بۆ هاتوە کە ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ
گۆڕینی ناوی وڵاتەکەی لە(Turkey)یەوە بۆ (Türkiye) و داواکارییەکە جێ بەجێ کراوە.
13417 جار خوێندراوەتەوە