بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت؛
هەر هاوڵاتییەك مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بكات یاخود ساڵانەی
ئۆتۆمبێلەكەی نوێبكاتەوە دەبێت تابلۆكەی بە جۆرە نوێیەکە بگۆڕێت.
لیوا عەبدولقادرعەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی
هەرێم بە میدیاکانی راگەیاند، بڕیاردراوە
هەر هاوڵاتییەك مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بكات یاخود ساڵانە
نوێبكاتەوە، دەبێت تابلۆكەی بگۆڕێت و تابلۆ نوێیەكە بۆ ئۆتۆمبێلەكەی وەربگرێـت.
ئەوەشی وتووە، ئێستا ناتوانرێت تابلۆ كۆنەكە
چاپ بكرێت بۆیە بڕیاردراوە ئەو كەسانەی ئەو مامەڵانەیان هەیە راستەوخۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیان
بگۆڕن بە شێوازە نوێیەكە.
ئاشکراشى دەکات، رسوماتی گۆڕینى تابلۆکە لە هەرێمی
کوردستان بریتى دەبێت لە 75 هەزار دینار.
لە ماوەی ساڵی رابردوودا ئەمە دووەمجارە بەرێوەبەرایەتی
هاتوچۆی هەرێم جۆری تابلۆکانی ئۆتۆمبێل بگۆڕێت و لە ئێستادا سێ جۆر تابلۆ لەسەر شەقامەکان
هەیە.
3531 جار خوێندراوەتەوە