کاتژمێر (10:00)ى ئەمشەو
بە کاتى هەرێمى کوردستان، چاوەکانى جیهان رولە یاریگاى ستاد دۆ فرانس دەکەن، بۆ
بینینى یارى کۆتایى پاڵەوانەکان لە نێوان ریاڵ مەدریدى پاشاى پاڵەوانێتییەکە و
لیڤەرپوڵى خاوەن ئەزمون و مێژو.
هەردو یانە دواى بڕینى چەندین بەربەستى سەخت گەیشتون بە پاریس، مێرەنگى بە
بردنەوە لە پاریس سانجێرمان و چێڵسى و مانچستەر ستى، بناغەى یارى کۆتایى داناوە و
دەیەوێت بە بەرزکردنەوە جامە دوو گوێچکەکە کۆى نازناوەکان بکات بە (14) نازناو و
خۆى یەکەمى بێ رکابەر بێت لە لوتکەى پاڵەوانێتییەکە.
هەرچى یانەى لیڤەرپوڵە، دەیەوێت بە بردنەوەى یارییەکە قەرەبوى لەدەستدانى
نازناوى پریمەرلیگ بکاتەوە و کۆى نازناوەکانیشى لە پاڵەوانێتییەکە بگەیەنێتە حەوت
نازناو و لەگەڵ ئەیسى میلان هاوتاى بکاتەوە.
نزیکترین روداوى روبەڕوبونەوەى یارى کۆتایى چامپیۆنسلیگ لە نێوانیان
دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى (2018)، کاتێک ریاڵ مەدرید بە ئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵێک، یارییەکەى بردەوە.
لە مێژوودا ئەم دوو یانەیە نۆ جار بەیەك گەیشتون، پێنج جار ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنى
بەدەستهێناوە، سێ جاریش لیڤەرپوڵ براوە بووە، یەك جاریش یەكسان بوون.
391 جار خوێندراوەتەوە