چۆن خۆت لە ئاوڵەی مەیمون دەپارێزیت؟

KNN : Kurdish News Network
05:03 - 27/05/2022
تەندروستی

ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لە ئەوروپا و ئەمریکا و رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبوەتەوە و ئەمەش ترسی بە دوای خۆیدا هێناوە و لە چەند وڵاتێکیش رێنمایی و رێکاری پێویست خراونەتەڕو.

 

سەنتەری کۆنترۆڵ کردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمەریکا چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە بڵاوکردەوە و لە وانەش:

 

- خۆت بەدور بگرە لەو کەسانەی توشبون یاخود گومانی توشبونیان لێدەکرێت.
- ماسك بەکاربهێنە بەتایبەت لە دەوروبەری ئەو کەسانەی گوماناوین.
- خۆت لەو ئاژەڵانە بەدور بگرە کە نەخۆشن، بە سەرچاوەی نەخۆشییەکە دادەنرێن بەتایبەت لە مەیمون و سەگ و قرتێنەرەکان.
- پارێزگاری لە پاك و خاوێنی دەستەکانت بکە بەتایبەت دوای دەستدان لە ئاژەڵ و کەسی گوماناوی و دەستەکانت بە ئاوی گەرم و سابون بشۆ.
- پێویستە گۆشت بە تەواوی بکوڵێت پێش خواردنی.
- ئاوڵەی مەیمون لەرێگەی دەست لێدان لە رو و کەلوپەلەوە دەگوازرێتەوە، پێویستە خۆت لە دەستدان لە روی کەلوپەلەکان بگریت.

 

ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی مرۆژەڵیە لە ئاژەڵەوە دەکۆێزرێتەوە بۆ مرۆڤ بەتایبەت لە مەیموندا، یەکەم جار لەساڵی 1950 لە دانیمارک لەمەیمونی تاقیگە دواتر لە ساڵی 1970 یەکەم حاڵەت لە مرۆڤدا تۆمارکرا لە وڵاتی کۆنگۆ کە هەمان وڵاتە نەخۆشی تای خوێن بەربونی تێدا تۆمارکرا و دواتر لەساڵی 2003 بەشێوەی پەتا تۆمارکرا، لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەناو ئاژەڵی قرتێنەری جوانی وەکو هامستەر لەمانگی پێنج 2022 جارێکی کە لە ئەمەریکا و بریتانیاو ئوستوالیا بڵاوبۆوە وتائیستا 111 کەس تۆمارکراوە ولە 12 وڵات بڵاوبۆتەوە

903 جار خوێندراوەتەوە