ئەمریکا نیگەرانە لە پەسەندکردنى پرۆژەیاساى بە تاوانناساندنى ئاسایى کردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە و بەهەنگاوێکى دژى ئازادى رادەبڕین وەسفى دەکات.
نێد پرایس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەى هەست بە نیگەرانیەکى قوڵ دەکات سەبارەت بە پەسەندکردنى پرۆژە یاساى بەتاوانناساندنى ئاسایى کردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە.
راشیگەیاند، ئەویاسایەى لەپەرلەمانى عێراق دەرچوە ئازادى رادەڕبرین دەخاتە مەترسیەوە و دەبیتەهۆى رەخساندنى کەشێکى دژە جولەکە، هەروەها پێچەوانەى ئەو پێشکەوتنەیە کە دراوسێکانى عێراق بەدەستیان هێناوە بۆ ئاسایى کردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل.
وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا جەختى کردەوە، وڵاتەکەى وەک هاوبەشێکى بەهێز بەردەوام دەبێت لەپشتیوانى کردنى ئیسرائیل.
349 جار خوێندراوەتەوە