ماڵپەڕی بلومبێرگ ریزبەندی پیسترین ژنیگەی وڵاتانی بۆ ساڵی (2021)
بڵاوکردەوە و عێراق ریزبەندی نۆیەم گرتوە.
ریزبەندی پیسترین ژینگەی وڵاتان بەپێی رێژە و ئاستی (PM 2.5)
دەکرێت، زۆری رێژەکەی مانای ئەوەیە ژینگەی ئەو وڵاتە گرفتی زۆر دروست دەکات و پیس بوە.
بەپێی ریزبەندییەکە، بەنگلادش ریزبەندی یەکەمی گرتوە و چوار وڵاتی عەرەبیش
ناویان لە لیستی پیسترین ژینگەی وڵاتاندا هەیە و عمان پلەی چوارەم و بەحرەین پلەی هەشتەم
و عێراق پلەی نۆیەم و سودانیش پلەی دەیەمی گرتوە.
438 جار خوێندراوەتەوە