کۆرۆنا پاشەکشە بە ئابورى چین دەکات

KNN : Kurdish News Network
05:45 - 21/05/2022
جیهان
+
-

بەهۆى رێکارەکانى روبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، گەشەى ئابورى چین روى لە پاشەکشە کردووە.

ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردوەتەوە کە بەهۆی رێکارەکانی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاستی گەشەی ئابوری چین بۆ 2% دابەزیوە، لەکاتێکدا کە لە سەرەتای ئەمساڵدا 2.8%.

ئەوە لەکاتێکدایە، حکومەتی چین رێکاری توندی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتوەتەبەر و بەشێک لەو رێکارانەش کاریگەرییان لەسەر جوڵە ئابورییەکان هەبوە.

194 جار خوێندراوەتەوە