سەرۆک کۆماری عێراق نوسراوێکی ئاراستەی دادگای باڵای
فیدڕالی عێراق کردوە و تێیدا داوای زیادکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر
دەکات، بەڵام دادگا بە نەرێنی وەڵامی داواکەی دایەوە.
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق نوسراوێکی ئاراستەی
دادگای باڵای فیدڕالی عێراق کردوە و تێیدا هاتوە: دوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەیاسای
پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك داوای رونکردنەوەی زیاتر لەبارەی دەسەڵاتەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر
دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتی ئێستا ناتوانێت بودجە دابین
بکات و پێداویستییە بنچینەییەکانی هاوڵاتییان دەبین بکات.
لە بەرامبەردا جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕالی
بە نوسراوێك وەڵامی سەرۆک کۆماری دایەوە و رایگەیاند: ئەگەر حکومەت بیەوێت ببێت بە
حوکمەتێکی ئاسایی و کاروباری رۆژانە بە ئاسایی بڕوات پێویستە پشت بە مادەی (61)ی
دەستور ببەسترێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە حکومەت لەو کاتەدا متمانە
لە سەرۆک وەزیران وەرگرێتەوە، یاخود بە مەرسومێکی کۆماری پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە.
291 جار خوێندراوەتەوە