پڕۆژەیاسای بودجەی (2022) کێشەی گەورەی بۆ دروست بو

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 17/05/2022
ئابوری
+
-

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، پڕۆژەیاسای بودجەی (2022) تێناپەڕێنرێت و گرفتی گەورەی بۆ دروست بوە.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدڕالی عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی رەتکردەوە، بودجەی ئەمساڵیش تێناپەڕێنرێت.

 

باسی لەوەشکردوە، بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان بنێرێت.

 

ساڵح دەشڵێت: تا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی ناتوانرێت هیچ یاسایەك تێپەڕێنرێت و دادگا ئەو بابەتەی یەکلایی کردوەتەوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ماوەی رابردودا چەند هەوڵێکی دابو بۆ ئەوەی فشار لە حکومەتی ئێستای عێراق پرۆژەیاسای بودجەی (2022) بۆ پەرلەمان بنرێت و خوێندنەوەی بۆ بکرێت، بەڵام دادگای باڵای فیدراڵی دو رۆژ لەمەوبەر لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێك پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی رەتکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، حکومەتی کارێبەڕێکەر ناتوانێت هیچ یاسایەك تیپەڕبکات بەپێی دەستور. 

1325 جار خوێندراوەتەوە