کۆریای باکور بەفەرمیی یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 13/05/2022
جیهان
+
-

دوای تێپەڕبونی زیاتر لە دو ساڵ بەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کۆریای باکور یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە، راگەیەنرا.

ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکور بڵاوی کردەوە: لە وڵاتەکەیان، یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمار کراوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ رایانگەیاند، یەکەم حاڵەتی توشبونیان بە ڤایرۆسەکە، تۆمار کردوە.

ئاماژەی بەوەش کردوە: 187 هەزار و  800 حاڵەتی توشبون بە (تا)یان تۆمار کردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، بەڵام گومانیان هەیە کە شەشیان توشبوبن بە کۆرۆنا و رونیشی کردوەتەوە، ئەو حاڵەتانە لە کۆتایی مانگی نیسانەوە تۆمار کراون.

هەر بە گوێرەی ئاژانسەکە: کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکور، سەردانی بنکەی چارەسەری نەخۆشییە گوازراوەکانی کردوە ‌و لەوێ بەفەرمیی بابەتی بڵاوبونەوەی ڤیرۆسەکەیان پێ راگەیاندوە و بڕیاریش دراوە، قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێت ‌و لە کارگە ‌و کۆمپانیاکانیش، ریکاری توند بگیرێتەبەر.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019ـەوە تائێستا و دوای ئەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان راگەیەنرا، کۆریای باکور بەفەرمیی توشبونی هیچ کەسێکی بەو ڤایرۆسە رانەگەیاندبو.

178 جار خوێندراوەتەوە