دۆخی کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟

KNN : Kurdish News Network
05:58 - 12/05/2022
کوردستان

بەپێی پێشبینییەکان، کەشوهەوای سبەینێ هەینی جێگر دەبێت و کەشوهەواش فێنک و لە شەودا سارد دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵێکی ڕون دەبێت لەگەڵ بونی کەمێک پەڵە ھەور لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکاندا بەڕاورد بە ئەمرۆ کەمێک نزمدەبنەوە، لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی ٢٥ بە ١٣، ھەولێر ٢٨ بە ١٦ پلە، دھۆک ٢٧ بە ١٥ پلە، ھەڵەبجە ٢٦ بە ١٤ پلە، کەرکوک ٢٩ بە ١٨ پلە) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٢ بە ١٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٥ بە ١٤ پلە دەبێت و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٢٣ بە ١٢ پلە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، خێرایی با بەگشتی ئاسایی دەبێت، بەڵام لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا خێرای با چالاک دەبێت بەخێرایی ١٨ تا ٣٥ کیلۆمەتر، ئەم بایە لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانەوە بەرەو ناوچە نزمەکان دێت بۆیە ھەوایەکی وشک و ساردی دەبێت و ھەوای ئاسمانیش پاک و ڕون دەکاتەوە.

857 جار خوێندراوەتەوە