مۆبایلەکەی وەزیری وەرزش دزرا

KNN : Kurdish News Network
10:19 - 10/05/2022
جیهان
+
-

مۆبایلی حەمید سەجادی وەزیری وەزرش و لاوانی ئێران لە پرسەیەکدا لە تارانی پایتەختدا دزرا.

 

رۆژنامەیەی شەرق بڵاوی کردوەتەوە ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی بەشداریی لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردن و پرسەی دەرهێنەرێکی سینەمای ئێران مۆبایلەکەی دزراوە و تا ئێستا ناسنامەی دزەکەش ئاشکرا نەبوە.

 

ئەوەش لەکاتێدایە، لە مانگی رابردودا لە هیندستان جانتای وەزیری کشتوکاڵ دزرا کە لاپتۆپ و ئای پاد و مۆبایل و چەند دۆکیومێنتێکی تێدا بو، دواتر شەش کەس بە تۆمەتی دزینی جانتای وەزیر دەستگیرکران. 

 

دوای ئەوەی راپێچی دادگا کران، جانتای وەزیریان گەڕاندەوە، بەڵام گرفتەکە لەوەدابو کە جانتاکە هەمو شتەکانی تێدا بو جگە لە دۆکیومێنتەکانی و تۆمەتبارەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە شتێکی لەو جۆرە لەناو جانتاکەدا نەبوە.

 

 

375 جار خوێندراوەتەوە