راوێژکاری تەکنیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی تایبەت بە یاسای نەوت و غازی هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
هەیسەم جبوری، راوێژکاری تەکنیکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق
رایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی دەربارەی دۆسیەی نەوت گفتوگۆی لەسەر ناکرێت و
پێویستە جێ بەجێ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەت و پەرلەمان مافی ئەوەیان نییە سازش بکەن لەسەر
بڕیاری دادگای فیدڕالی بۆ ئیدارەدانی سامانی هەرێم و ئەو بابەتە قابیلی گفتوگۆکردن نییە.
جبوری راشیگەیاند: پرۆژەیاسای بودجە چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغدا ناکات
و بەبێ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە خوێندنەوەی بۆ ناکرێت و تێناپەڕێت.
371 جار خوێندراوەتەوە