وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رەخنەی توندی لە سیاسەتی ئاوی ئێران گرت و جەختی
لەوەشکردەوە، تاران پلانێکی ترسناکی بەرامبەر بە کۆمەڵگەی عێراق داڕشتوە.
مەهدی رەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراقی رایگەیاند: ئێران
فێڵمان لێدەکات و رێڕەوی روبارەکان لە خاکی خۆیدا دەگۆڕێت کە ئەمەش پێچەوانەی یاسا
نیودەوڵەتییەکانە.
باسی لەوەشکردوە، ئێران پلانێکی ترسناکی داناوە و دەیەوێت بەو کارەی گوندەکان و
کۆمەڵگاکانی عێراقی ناچار بە چۆڵ کردن بکات و ئاو بەرناداتەوە.
حەمدانی راشیگەیاند: ئێران لەبارەی دۆسییەی ئاوەوە هاوکار نییە و هیچ
هەنگاوێکی ئەرێنی نەناوە.
750 جار خوێندراوەتەوە