لە پشت شیشەکانى زیندانەوە نامۆترین پرۆسەى هاوسەرگیرى ئەنجام دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
11:53 - 24/04/2022
هەمەڕەنگ
+
-

بێ وێنەترین پرۆسەى هاوسەرگیرى کە پێشتر هەرگیز روی نەداوە رازى بونى کچە پەرستارێکى بەریتانییە بە زیندانیەکى ئەمەریکى کە سزاى لە سێدارە دانى هەیە.

بە پێى ڕؤژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى چیرۆکەکە لەوە دەستى پێکرد کچە پەرستارێکى بەریتانى (ریبێکا شۆرت)ى تەمەن 26 ساڵ، خێزانەکەى ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ بەسەر بردنى پشوەکەى رو دەکاتە ئەمەریکا و پاشان دەستى کرد بە بڵاو کردنەوەى وێنەى بەسەر بردنى پشوەکەى لە ویلایەتەکانى فلۆریداو سان فرانسیسکۆ.

لە ساتێکدا، ریبێکا خێزانەکەیى و کەس و کارى توشى سەرسوڕمان کرد، ئەوەش دواى بڵاو کردنەوەى وێنەى هاوسەرگیرییەکەى لەگەڵ پیاو کوژێکى ئەمەریکى بە رەچەڵەک مەکسیکى بەناوى (مانوێل ئۆڤانتى جونیۆر)ى تەمەن 35 ساڵ کە سزاى لە سێدارەدانى بۆ دەرچوە.

بەرپرسانى زیندان رێگەیان پێدا لە زیندانە تاکەکەسیەکەى بچێتە دەرەوە بۆ گێڕانى ئاهەنگى هاوسەرگیرییەکەو چەن وێنەیەکى بە روخسارێکى خەندە ئامێزەوە لە تەنیشت بوکەخانەوە چرکاند.

بوکە خان لەگەڵ خێزانى بکوژەکە بەردەوامی دا بە ئاهەنگەکەو کێکیکى ناوازەشیان لە سەر مێزێک دانابوو بە رەنگى رەش لەسەرى نوسراو هەتا مردنیش لە یەکمان جیا ناکاتەوە.



ڕۆژنامەکە ئاماژەشى بەوە کردوە کاکى پیاو کوژ لە ساڵى 2010 وە لە زیندانەو  بە تۆمەتى کوشتنى دوو پیاو لەسەر مادەى هۆشبەر لە ساڵى 2008 دا. سزاى لە سێدارە دانى بۆ دەرچوە.

785 جار خوێندراوەتەوە