وێنە و مێژو

KNN : Kurdish News Network
10:04 - 11/04/2022
گەلەری
+
-

لێرەدا حەوت وێنەى دەگمەن و سەرنجڕاکێشتان پیشاندەدەین کە هەریەکەیان هەڵگری کلتورێک و شێوازێکى ئەندازەیى و سروشتین.


وێنەى یەکەم؛ کۆنترین کەنیسە لە ئایسلەندا

پێشتر ئایسلەندییەکان لە خانوى تورفەدا دەژیان، ئێستا ئەم کەنیسەیە کە دەکەوێتە باکورى وڵات وەک میراتێکى مێژویی ماوەتەوە.


فۆتۆ؛ ئەلێکساندرا دەیڤد

وێنەى دووەم؛ پارکی نیشتیمانی پلیتڤایس لەیک، کرواتیا
رەنگ و دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانى لە تابلۆیەک دەچن، ئەگەر سەردانی پلیتڤایس لاک بکەیت لە کاتە جیاوازەکانی ساڵدا یان لە دۆخێکی جیاوازدا، دەتوانیت هەست بە گۆڕانی ڕەنگی ئاوەکە بکەیت. هەروەها، رەنگەکە لە دەریاچەیەکەوە بۆ دەریاچەیەکى دیکە دەگۆڕێت. تەنانەت یەک بەشى ئاوى دەریاچە دەتوانێت چەند رەنگێکی جیاواز نیشان بدات. ئەم دیمەنانەى لە وێنەکەدا دیارن لە وەرزى هاویندا وێنەى گیراوە.


فۆتۆ؛ پیتەر راجکای

وێنەى سێیەم؛ دورگەیەى دانگانیر

دانگانیر- یەکێک لە نایابترین دورگە لە دوورگەکانی فارۆ


فۆتۆ؛  جێنس جاکوبسۆن

وێنەى چوارەم؛ خۆرئاوابوون لە پارکی نیشتیمانی سیرێنگێتی، تەنزانیا


فۆتۆ؛ ئەی جی پیفۆتۆ


وێنەى پێنجەم؛ کۆشکی پێنا
کۆشکی پێنا، تا چاو بڕکات جوان و ناوازەیە، قەڵاکە لەسەر لوتکەی گردێک لە چیای سینترا لە سەرەوەی شارۆچکەی سینترا لە وڵاتى پرتوگال وەستاوە، و لە رۆژێکی رووندا بە ئاسانی لە لیشبۆنەوە دەبینرێت.


فۆتۆ: دانیال ڤییرا

وێنەى شەشەم؛ شارۆچکەى بۆیە
ئۆیا شارۆچکەیەکی کەناراوییە لە باکوری رۆژئاوای دورگەى سانتۆرینی، وڵاتى یۆنان کە دارو بەردى ئەم شارۆچکەیە رەنگکراوە و ساڵانە سەدان هەزار گەشتیار روى لێدەکەن


فۆتۆ؛ دانیاڵ کاسپی

وێنەى حەوتەم؛ پارکى ویندسۆر

پارکی گەورەی ویندسۆر پارکێکی شاهانەیە لە بەریتانیا کە روبەرەکەى 2,020 هێکتارە.


فۆتۆ؛ پیتێش میستری

 

ئامادەکردنى: وریا فەتاح

817 جار خوێندراوەتەوە