کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری لە (9)ی مانگی داهاتوودا نوێترین بەرهەمی نوێی مۆبایلەکانی ئاشکرا دەکات کە چەندین تایبەتمەنی نوێ و سەردەمیانەی تێدایە و بە گالاکسی ئێس (22) ناسراوە.
پێوانەی شاشەی مۆبایلەکە(6.1)ئینجە و دیقەیەکی بەرزی هەیە، ڕامی هەشت گێگا بایتە، هەروەها نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێتی تێدایە، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکە.
مۆبایلەکە چوار کامێرای پشتەوە ی بەهێزی کە توانایان دەگاتە (50) مێگا پێکسڵ و کامێرای پێشەوەی (12) مێگاپێکسڵە، هەروەها توانای وێنەگرتنی هەیە بە سیستمی (8)کەی.
گالاکسی ئێس (22) دژی ئاو و خۆڵە، توانای پاترییەکەی پێنج هەزار ملی ئەمپێرە وبە خێرایی(45) وات خۆی بارگاوی دەکاتەوە.
مۆبایلەکە بە میمۆری (128) و (256) گێگابایت بەردەست دەبێت و نرخەکەی (1200) دولاری ئەمریکی دەبێت.
455 جار خوێندراوەتەوە