نرخى نەوت لە بەرزبونەوە بەردەوامە

KNN : Kurdish News Network
10:03 - 22/01/2022
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ شەممە  نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (89) دۆلار و (89) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.


بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (85) دۆلار و (14) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.


هەرچەندە لە کۆتا مانگى (2021)، نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى، بەشێوەیەک داهاتى نەوتى عێراق لە مانگى کانونى یەکەمى رابردوو (533) ملیۆن دۆلار بەراورد بە مانگێک پێشخۆى کەمیکرد،  بەڵام بەپێى پێشبینییەکان خواستى نەوت لە (2022) لەسەر نەوت زیاد دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى نرخەکەى.

330 جار خوێندراوەتەوە