لەو پێشبڕكێیه‌ی
به‌بۆنه‌ی دووه‌مین ساڵى كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئه‌نجام درا، ئه‌و ئه‌نیمه‌یشنه
براوه بوو كه پلانی بۆسه‌نانه‌وه بۆ تره‌مپی له‌خۆ گرتووه.
جۆینی کەناڵی KNN بن لە تێلیگرام
ئه‌نیمه‌یشنه‌كه
له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خامنه‌یی بڵاو كرایه‌وه كه تیایدا ده‌بیندرێت له كاتێكدا
تره‌مپ و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی له ماڵی
شاهانه‌ی مار-ا-لاگۆ له فلۆریدا یاریی گۆڵف ده‌كه‌ن، مووشه‌كێك كه له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه
ئاراسته كراوه ده‌چێته باخچه‌ی ماڵه‌كه، دواتر له‌سه‌ر شاشه په‌یامی "ئه‌وه‌ی
فه‌رمانی كوشتنی سوله‌یمانی داوه باجه‌كه‌ی ده‌دات" به زمانی ئینگلیزی ده‌بیندرێت.
له هه‌مان په‌یامى
ئەنیمەیشنەکەدا ده‌بیندرێت ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی بۆ تره‌مپ و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری
ره‌وانه كراوه، تره‌مپ به ئامانج ده‌گرێت وله كۆتایی ئه‌نیمه‌یشنه‌كه‌شدا به
ئینگلیزی و عه‌ره‌بی نووسراوه "به دڵنیایییه‌وه تۆڵه ده‌ستێندرێته‌وه".
لەسەر روداوەکە و لە و‌ڵامى پرسیارى رۆژنامەنوساندا لەبارەى ئەوەى ئایا یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كانى ئەمەریکا
هیچ پلانێكیان هه‌یه بۆ پاراستنی تره‌مپ، جێن ساکى وتەبێژى کۆشکى سپى، هەرچەندە
بە راشکاوى ئیدانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نیمه‌یشنه‌كه‌ی نه‌كرد، بەڵام ئاماژه‌ی به‌وه
دا كه زانیاری نادات له‌باره‌ی كاره هه‌واڵگرییه‌كان و وتی، "پێشتریش دوچاری
وته‌ی هێرشبه‌رانه‌ی هاوشێوه بوینه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه".
لە قسەکانیدا وتەبێژى
کۆشکى سپى باسى، جارێکى دیکە ترەمپى بە ئامانج گرت و رایگەیاند: چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی
ئێران به‌خێرایی زیادیان كردووه، ئه‌گه‌ر ترەمپ به‌بێ بیركردنه‌وه له هه‌نگاوی
دواتر تاكلایه‌نه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نه‌كشابایەوە، ئه‌مانه هیچیان رویان
نه‌ده‌دا.
ئاماژەى بەوەشکرد، به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی تره‌مپ گرتبوونیه به‌ر ئه‌مەریكا به ته‌واوی
له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی كه‌وتووه، ئەو وتى،"ئێستا ئێمه هه‌وڵی
دووباره دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر مێزی دانوستان ده‌ده‌ین".
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە تیایدا وا نیشاندەدرێت کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تیرۆر دەکرێت، هەژماری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێرانى داخست،
1542 جار خوێندراوەتەوە