ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی ئەو باندەی راگەیاند؛ کە بە ناوی کار و سودی ئابوریەوە (8) ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان بردبوو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولیر دەڵێت: "بە هاوکاریی پۆلیسی هەولێر، ئەمشەو توانیمان ئەو باندە دەستگیر بکەین، کە فێڵیان لە هاوڵاتیان کردبو، هەشت ئۆتۆمبێلیان دزیبوو".
ئاسایشی هەولێر دەشڵێت: پاش روداوی فێلکردن و دزینی هەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلی کار لە دوو ڕۆژی رابردو لە شاری هەولێر، تیمەکانی لێکۆلینەوە و بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و بە هاوکاری پۆلیسی هەولێر توانیان ئەمشەو ئەو باندە دەستگیر بکەن.
سەبارەت بە چارەنوسی باندەکە، ئاسایش ئەوەی راگەیاندوە؛ کە سەرجەمیان دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان و ئۆتۆمبێلەکان بۆ خاوەنەکانیان دەگێڕنەوە.
680 جار خوێندراوەتەوە