گۆڕان سەردانی کۆنسوڵگەری ژاپۆن دەکات

KNN : Kurdish News Network
12:23 - 06/10/2026
کوردستان
+
-

وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی نووسینگەی کۆنسوڵخانەی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد و لەلایەن هیتۆشی ئیشیزوکا Hitoshi Ishizuka کۆنسوڵی ژاپۆن پێشوازییان لێ کرا.


لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ڕۆڵی ژاپۆن لە پشتیوانیی گەشەپێدانی ژیانی سیاسی، بەهێزکردنی دیموکراسی و حوکمڕانیی باش لە هەرێمی کوردستان کرا. وەفدی گۆڕان کە پێکهاتبوون لە دلێر عەبدولخالق و ڕۆڤان سەروەت و چۆمان محەمەد خواستی بزووتنەوەکەیان بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ژاپۆن لە بەهێزکردنی دامەزراوەکان، شەفافیەت و ئیدارەدانی کارا لە کایەی حوکمڕانی و پارتە سیاسیەکان نیشاندا.


هەروەها دەرفەتەکانی سوودوەرگرتن لە بەرنامەکانی هاوکاریی ژاپۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، لەوانە بەرنامەکانی ئاژانسی جایکا لە بواری تواناسازی، تاوتوێ کران. لەگەڵ گرنگیی پەرەپێدانی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی لەگەڵ پارتە سیاسی و دامەزراوە پەیوەندیدارە ژاپۆنییەکان خستەڕوو، بە ئامانجی بەهێزکردنی کاری حزبی و بەشداریی دیموکراتی.

58 جار خوێندراوەتەوە