بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،
دو تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا
دەستگیراوە بەسەر بڕێك لەو ماددانەدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا
ئاشکرایکردوە ، دو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، كە بڕێك
ماددەی هۆشبەریان پێبوە، دوای پشكنین دەركەوتوە
كە بەكارهێنەرن و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون.
لە راگەیەندراوەکەى پۆلیسدا ئاماژە بەوە دراوە،
تۆمەتبارێك كە لەسەر دۆسیەی تەقەكردن دەستگیركرابو، بەگومانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن
بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە لێكۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵدا كراوە و دوای پشكنین دەركەوتوە كە بەكارهێنەری
ماددەی هۆشبەرە، لە جۆری حەشیش و دەستیش گیرا بەسەر بڕێك لەو ماددەیە .
177 جار خوێندراوەتەوە