ئەڵمانیا ماوەی ئەرکی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق درێژکردەوە

KNN : Kurdish News Network
06:24 - 12/01/2022
عێراق
+
-

ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش جێگیرکراون، بۆ نۆ مانگی دیکە درێژ کردەوە.

 

ستیفن هێبيستريت، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا لە بەرلین، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجومەنی وەزیران ماوەی ئەرکی سەربازنی وڵاتەکەی لە عێراق تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ درێژ کردووەتەوە.

 

بەپێی بڕیارەکە، ژمارەی سەربازانی ئەڵمانیا تا ٥٠٠ سەرباز سنوردار کراوە.

 

سەربازانی ئەڵمانیا لە بەرەنگاربونەوەی داعشدا، مەشق و راهێنان بە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دەکرد.

 

چاوەڕوان دەکرێت ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا دەریکردوە، رۆژی هەیینی لە ئەنجوومەنی یاسادانانی فیدراڵی ئەو وڵاتە گفتوگۆی لەبارەی بکرێت و پەسەند بکرێت.

216 جار خوێندراوەتەوە