حکومەتی نوێی کازاخستان راگەیەندرا

KNN : Kurdish News Network
08:00 - 11/01/2022
جیهان
+
-

سەرکۆماری کازاخستان، پێکهاتەی کابینەی نوێی حکومەتەکەی بە بەسەرۆکایەتی عەلی خان سمایلۆڤ، ئیمزاکرد.

 

جۆینی کەناڵی KNN بن لە تێلیگرام

 

سەرۆکایەتی کۆماری کازاخستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ، مەرسومی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی بەسەرۆکایەتی عەلی خان سمایلۆڤ، ئیمزا کردوە و ھەریەک لە رۆمان سکلیار و یەرالی توگجانۆڤ وەکو جێگرانی سەرۆک وەزیران دەستنیشان کران، هەروەها موختار تیلوبەردی، ئەرکی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دەرەوەی پێسپێردراوە.

 

ھاوکات لە حکوومەتە نوێیەکەی کازاخستاندا پۆستی وەزارەتی بەرگریی درا بە موراد بەکتانۆڤ و وەزارەتی ناوخۆش دووبارە درایەوە بە یەرلان تورگومبایێڤ.

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ حکوومەتەی عەلی خان سمایلۆڤ دەنگی بەڵێیی سەرجەم ئەندامانی پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی کازاخستانی بەدەستھێنا، بوو بە سەرۆکوەزیرانی نوێی کازاخستان.

 

حکوومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی ئاسکار مامین، لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە سەرانسەری وڵاتەکە لە دژی زیادکردنی نرخی گازی شل بەڕێوەچوو، رۆژی ٥ی کانوونی دووەم دەستی لەکار کێشایەوە.

235 جار خوێندراوەتەوە