وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم هەمواریی گرێبەستی
ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بەپێی هەموارەکەش،
ماوەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل لە فرۆشیارەوە بۆ کڕیار بە دوو مانگ دیاریکراوە
و هەروەها ئاماژە بە هیچ بڕە پارەیەک نەکراوە لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستی
ئەلیکترۆنی.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە نووسراوی ژمارە (825) کە ئەمڕۆ دوشەممە 10/1/2022 بڵاوکراوەتەوە
سەبارەت بە رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021ی تایبەت بەرێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی
هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.
لە هەموارە نوێیەکەدا هاتوە "ئەو گرێبەستانەی پێش 2-1-2022 کراون، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی
هاتووچۆ کاریان پێدەکرێت و پەسند دەکرێن، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی نەبوونی
گرێبەستی ئەلیکترۆنی سزای دواکەوتنیان کەوتووەتە سەر، لەو سزایانەی لە رۆژی
2-1-2022 تاوەکو 15-3-2022 لەسەریان هەیە دەبەخشرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت كۆمپانیا و پێشانگهكانی ئۆتۆمبێل تا 15ی ئاداری ئەمساڵ خۆیان
تۆمار بكهن و ئهو كۆمپانیا و پێشانگایانهی ئۆتۆمبێل، کە كێشهی باج یان خاوهندارێتی
یان كێشهی گرێبهستیان ههیە كۆدیان پێدهدرێت و پێویسته تاوەکو رۆژی 31ی 12ی
2022 ئهو كێشانه لهگهڵ لایهنی پهیوهندیدار له حكومهت چارهسهر بكهن".
هەموارە نوێیەکە ئاماژەی بە هیچ بڕە پارەیەک نەکردوە کە لەکاتی کڕین
و فرۆشتن وەربگیرێت، ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردودا و دوای ئەوەی رێنمایی تۆماکردنی
گرێبەستی ئەلیکترۆنی خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، روبەڕوی رەخنەی توند بوەوە و خاوەن
پێشانگە و کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتن ناڕەزایەتیی خۆیان لەو بارەیەوە دەربڕی.



1908 جار خوێندراوەتەوە