لەسەر شتێکى سەیر هاوڵاتییەکى فەرەنسى سکاڵاى یاسایى لە دژى ماکرۆن تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 10/01/2022
جیهان

لە فەرەنسا، کەسێکی تەمەن (63) ساڵان کە ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارنەھێناوە، بەھۆی ئەوەی لێدوانەکانی سەرکۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، ئەو کەسانە بێزار دەکات کە ڤاکسینیان لە خۆیان نەداوە، سکاڵایەکی یاسایی لە دژی تۆمارکرد.

بەپێی ھەواڵی رۆژنامەکانی فەڕەنسا، دیدێر لالاندێ، کە کەسێکی خانەنیشە و لە گەڕەکی رۆزیرس دیجلیتۆنز لە باشووری وڵاتەکە نیشتەجێیە، ئەو لێدوانەی ماکرۆنی بە "جیاکاریی" ھەژمار کردووە.

لالاندێ، وتی: "سنووردارکردن جێبەجێدەکرێت (لە دژی ئەوانەی کە ڤاکسینیان بەکارنەھێناوە)، رێز لەمە دەگرم، بەڵام لێپرسینەوە لە ھاوڵاتیبوونی ئەوانەی کە ڤاکسینیان بەکار نەھێناوە قبوڵ ناکرێت".

لالاندێ، ئاماژەی بەوەش کرد کە دەزانێت ئەم سکاڵا یاساییە بە ھیچ ئەنجامێک ناگات، بەڵام وەکو ھەڵوێستێکی سیمبولی پێشکەشی کردووە.

ماکرۆن، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لا پاریسیان کە ئێوارەی (4)ی کانوونی دووەم بڵاوبوویەوە، ئەوەی راگەیاندبوو کە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان بەکار نەھێناوە سنووردار کردووە و فشاریان خستووەتە سەریان.

333 جار خوێندراوەتەوە