دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌م له دانیشتنه‌كه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی وه‌ك به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی كرد و په‌رله‌مانتارانیش سوێنی یاساییان خوارد، دواتر گرژی و ئاڵۆزی روویدا.
له دانیشتنه‌كه‌دا لەسەر پێشکەشکردنی کوتلەی زۆرینە بەسەرۆکی کاتی پەرلامان، گرژی لەنێوان سەدریەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی دروستبوو.
پەیامنێرى (KNN) ڕایگەیاند :" چوارچێوەى هەما هەنگى لیستى (88) پەرلەمانتارى پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان کردە و پێشتر فراکسیۆنى سەدریش لیستێکی (76) پەرلەمانتارى وەک گەورەترین فراکسیۆن پێشکەش کردبوو.
ئەمەش بوە هۆکاری دروستبونی گرژی لە پەرلامان و سەرۆکی کاتی پەرلەمان لە هۆش خۆی چوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
268 جار خوێندراوەتەوە