دۆناڵد ترەمپ، وەڵامی جۆ بایدن دەداتەوە و رایدەگەیەنێت: ئەوە بایدن و حزبەکەی بوون، بە ساختەکاریی، ئاستەنگیان بۆ دەستاودەستی دەسەڵاتدروست کرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە وەڵامی وتارەکەی دوێنێی جۆ بایدندا لەبارەی روداوەکەی کاپیتۆڵەوە، رایگەیاند: ئەوەی بایدن باسیکرد، جگە لە شانۆییەک، هیچی تر نەبوو تەنهاش بۆ پۆشینی شکستی حوکمڕانییان بوو.
ئاماژەی بەوەش کرد: بایدن و دیموکراتەکان، بە باسکردنی ئەو رووداوە، ترس دەخەنە دڵی خەڵکەوە و هەوڵی دابەشکردنی ئەمریکا دەدەن.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، وتیشی: ئەوەی ئاستەنگی بۆ دەستاودەەستی دەسەڵات دروست کرد، بایدن و حزبەکەی بوون کە ساختەکارییان لە هەڵبژاردن کرد و بەوەش دیموکراتیی ئەمریکایان ناشیرینکرد، کە ناشیانەوێت باس بکرێت.
دوێنێ لە وتارەکەیدا لەبارەی هەڵکوتانەسەر باڵەخانەی کۆنگرێس، جۆ بایدن، دۆناڵد ترەمپی تۆمەتبارکرد بەوەی، دیموکراتییەتی ئەمریکای پێشێل کرد و هەوڵی رادەست نەکردنی دەسەڵاتی دا و وتیشی، ترەمپ، یەکەم سەرۆکی ئەمریکا بوە ئەنجامی هەڵبژاردن رەت بکاتەوە.
271 جار خوێندراوەتەوە