ئەردۆغان: لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ وڵاته‌‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ین

KNN : Kurdish News Network
11:00 - 07/01/2022
زانستی
+
-

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: لە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ھێرشبەردا لە سێ وڵاته‌كه‌ یه‌كه‌مه‌كەن لەسەر ئاستی جیھان، راشیگەیاند، لە ساڵی 2023دا فرۆکە جەنگییە خۆماڵییەکانیان نیشانی جیھان دەدەن.

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، لە میانی بەشداریکردنی لە رێورەسمێکی تایبەت بە دامەزراوەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی و پیشەسازیی وڵاتەکەیدا لە بارەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی تورکیا، رایگەیاند، تورکیا لە نێو ئەو 10 وڵاتەی جیھاندایە کە دەتوانێت کەشتیی جەنگیی خۆی دیزاین بكات و دروستی بكات، وتیشی: لە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ھێرشبەردا ئیتر لە سێ وڵاته‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ن لەسەر ئاستی جیھان.

 

سەرکۆماری تورکیا، راشیگه‌یاند: بودجەی پرۆژەکانی پیشەسازیی بەرگریی لە 5.5 ملیار دۆلارەوە بۆ 75 ملیار دۆلار و بودجەی ساڵانەی سێکتەرەکە لە 1 ملیارەوە بۆ 10 ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە ساڵی 2023دا فڕۆکەی جەنگیی لە ھۆڵی دروستکردن دەردەھێنین و نیشانی ھەمو جیھانی دەدەن و لە 2025یشدا یەکەم گەشت ئەنجام دەدات و لە 2029دا وەک ھێزی ھێرشبەری ھێزە ئاسمانییەکان لە ئاسماندا جێگەی خۆی دەگرێت.

285 جار خوێندراوەتەوە