ناڕەزایەتییەکانی کازاخستان نرخی نەوت لە جیهاندا بەرز دەکاتەوە و تورکیاش
گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە رادەگرێت.
ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە (82.47) دۆلار و نرخەکەی
بەرێژەی (1.5٪) بەرزبوەوە.
بەوتەی لویز دیکسۆن، شیکەرەوەی ئابوری لە دامەزراوەی دیستاد ئینێرجی،
بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانی کازاخستان و
خراپی دۆخی سیاسی لیبیاوە هەیە کە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت کردوە.
لەلایەکی دیکەوە لە نوێترین بەرەوپێشچوندا هێڵی ئاسمانی تورکیا (تورکش
ئێرلاین) سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی تا رۆژی 9ی ئەم مانگە بۆ کازاخستان
هەڵپەسارد.
لە رۆژی یەکشەممەی رابردوەوە ناڕەزایەتییەکان لە دژی بەرزبونەوەی سوتەمەنی
و غاز لەو وڵاتە سەریهەڵدا و بەهۆیەوە حکومەتی وڵاتەکە دەستی لەکارکێشایەوە و باری
لە ناکاو راگەیەندرا.
240 جار خوێندراوەتەوە