دواى تێپەڕینى (90) ساڵ، کۆمپانیاى تۆیۆتا بۆ
بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێل توانى پێش کۆمپانیاى جەنەڕاڵ مۆتۆرس (جى ئێم) بکەوێت و
زۆرترین ئۆتۆمبێل بفرۆشێت.
کۆمپانیاى جەنەڕاڵ مۆتۆرس (جى ئێم)، رایگەیاند:
لە ساڵى (2021)دا لە ئەمەریکا دوو ملیۆن و (200) هەزار ئۆتۆمبێلمان فرۆشتووە، ئەوەش
بەرامبەر ساڵى پێشوتر بەرێژەى (12.9%)، کەمیکردووە.
لەبەرامبەردا، کۆمپانیاى تۆیۆتا، لە ساڵى
(2021)دا، دوو ملیۆن و (300) هەزار ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووە، ئەوەش بەرامبەر بە ساڵى
(2020)، رێژەى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلیان بەرێژەى (10.4%)، زیاد کردووە.
لەبارەى ئامارەکانیانەوە، جاک هۆلیس، جێگرى
سەرۆکى کۆمپانیاى تۆیۆتا لە باکورى ئەمەریکا وتى،" راستە ئێمە لە ساڵى (2021)
لە ژمارەى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل لە ئەمەریکا کۆمپانیاى (جى ئێم)مان، تێپەڕاندوە، بەڵام
ئەوە ئامانجمان نیە و پێمان وانیە لە ساڵانى داهاتودا ئەم دۆخە بەردەوام بێت".
ئەوەش لە کاتێکدایەـ کۆمپانیاى ( جى ئێم) لە
ساڵى (1931)ەوە، بەبەردەوامى لە ئەمەریکا ساڵانە زۆرترین ئۆتۆمبێلى فرۆشتووە،
بەڵام دواى (90) ساڵ بۆ یەکەمجارە کۆمپانیایەک پێش جی ئێم بکەوێتەوە لە فرۆشتنى زۆرترین
ئۆتۆمبێلدا لە ئەمەریکا.
665 جار خوێندراوەتەوە