لە روداوێکى
ترسناک و دەگمەندا کە لەیەکێک لە ناوچەکانى هیندستان رویدا، دەریدەخات کە
تۆڵەکردنەوە تەنانەت لە نێو ئاژەڵەکانیشدا بونى هەیە، بەشێوەیەک مەیمونەکان لە
تۆڵەى کوشتنى بێچویەکیان لەلایەن گروپێک سەگەوە، زیاتر (200) سەگیان کوشت.
روداوەکە لە
گوندى لاووێل لە کە ژمارەى دانیشتوانەکەى نزیکەى پێنج هەزار کەسە، رویداوە.
بەپێى وتەى شایەدحاڵانى
گوندەکە کە روداوەکەیان بۆ هەواڵ (18) باسکردووە، گروپێک سەگ بەچکە مەیمونێک
دەکوژن، دواتر مەیمونەکانى ناوچەکە دەستدەکەن بە تۆڵەکردنەوە و سەگەکان دەکوژن.
بەپێى وتەى ئەو
کەسانە، مەیمونەکان هەر سەگێک ببینن دەیگرن و دەیبەن لەسەر شوێنێک یان دارێکى
بەرزەوە دەیخەنە خوارەوە و دەیکوژن.
بە وتەى
دانیشتوانى گوندەکە، لەماوەى مانگى رابردووەوە تائێستا مەیمونەکان زیاتر (200) سەگیان
کوشتووە. تەنانەت یەک سەگیش لە گوندەکە نەماوە.
بەپێى هەواڵەکە،
بۆ چارەسەرکردنى ئەم روداوە دانیشتوانى گوندەکە پەیوەندى بە پۆلیسى دارستانەوە
دەکەن، بەڵام پۆلیس دواى گەیشتنى بە ناوچەکە تەنانەت نەیتوانیوە مەیمونێکیش بگرێت.
دوای ئەوەی پۆلیسى
دارستان شکستی هێنا لە گرتنی مەیمونەکان، خەڵکى گوندەکە دەستیانکردن بە گرتنى
مەیمونەکان، بەڵام مەیمونەکان هێرشیان کردە سەریان و چەند پیاوێکى گوندەکەیان
بریندارکردووە.
خەڵکى گوندەکە
وتوشیانە کە مەیمونەکان بەوەوە نەوەستاون و تەنانەت هێرشیان کردوەتە سەر منداڵانى
قوتابخانەکان و بوەتە هۆى ترساندنیان.

وێنە؛ مەیمونێک سەگێکى گرتووە و دەیەوێت لە بەرزاییەوە بیخاتە خوارەوە
8565 جار خوێندراوەتەوە