کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان لەبارەى دەستێوەردانى سەرۆک کۆمار لە کارەکانیان رونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
06:34 - 02/12/2021
عێراق
+
-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رەتیدەکاتەوە سەرۆک کۆمارى عێراق و سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى دەستوەردانیان لە کارەکانیاندا کردبێت.

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا جەختى لە بێلایەنیان لە پرۆسەى هەڵبژاردن و مامەڵەکردن لەگەڵ تانەکاندا کردوەتەوە رایگەیاندوە، سەرجەم بڕیارەکانیان بە راوێژ و گفتوگۆى ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمسیاران دراون، هیچ کەس و لایەنێک جا لەهەر پلە و پۆستێکدا بێت کاریگەرى لەسەریان نەبوە.

 

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق جەختى کردوەتەوە لەوەى کە هیچ بڕیارێکیان نیە بە ناوى درێژکردنەوەى ماوەى تانەدان لە ئەنجامەکان، چونکە ئەو ماوەیەى بۆ تانەدان لە ئەنجامەکان دیاریکراوە، ماوەیەکى یاساییە و کۆمسیۆن دەسەڵاتى درێژکردنەوەى نیە.

 

لە بەشێکى دیکەى راگەیەنراوەکەدا کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق جەختى کردوەتەوە لەوەى کە سەرۆک کۆمار و سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى دەستوەردانیان لە کارەکانیاندا نەکردوە، چونکە ئەوان پشتیوانى لە سەربەخۆیى و پیشەیی بوونى کۆمسیۆن دەکەن دوور لە گوشارى هیچ لایەنێک.

414 جار خوێندراوەتەوە