دواى راگرتنى پڕۆسەى خوێندن بۆ ماوەى چوار رۆژ
لەلایەن زانکۆى هەڵەبجەوە، زانکۆى پۆلەتەکنیکى سلێمانیش بڕیاریدا بە راگرتنى خوێندن
تا سەرەتاى مانگى داهاتوو.
ئەنجومەنى زانکۆى پۆلەتەکنیکى سلێمانى بڵاویکردەوە،
بە رەزامەندى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی
زانکۆمان، خوێندکاران ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
بڕیاریدا, کە بۆ ماوەی چوار رۆژ خوێندن لە
زانکۆکە رابگیرێت.
ئاشکراشیدەکات، راگرتنى پڕۆسەى خوێندن لە
زانکۆى پۆلەتەکنیکى سلیمانى لەرۆژی یەک شەممە (28/11/2021)ەوە، تا رۆژی چوارشەممە (1/12/2021)بەردەوامى
دەبێت.
لە راگەیەنراوەکەى زانکۆى پۆلەتەکنیکى
سلیمانیدا هاتووە، راگرتنى دەوام بۆ ماوەى چوار رۆژ بەمەبەستی هەوڵى چارەسەرکردنی
کێشەی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستییە هەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکانە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، زانکۆى هەڵەبجەش بڕیاریدا
بە راگرتنى خوێندن لە زانکۆیەکەیان بۆ ماوەى چوار رۆژ.
هەواڵى پەیوەندیدار
3391 جار خوێندراوەتەوە