بە رەزامەندى وەزیرى خوێندنى باڵا، ئەنجونەتى
زانکۆى هەڵەبجە بۆ ماوەى چوار رۆژ پڕۆسەى خوێندنى وەستاند.
لە راگەیەنراویکدا، ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە
رایگەیاند: ئاماژە بە ڕەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی سەبارەت پێدانی
دەسەڵات بە ئەنجومەنی زانکۆکان بۆ راگەیاندنی راگرتنی پرۆسەی خوێندن، خوێندکاران
ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە بریاریدا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ
دەوام بوەستێنێت.
ئاشکرایکردووە، لە رۆژی یەکشەممە (28/11/2021)
تا رۆژی چوارشەممە (1/12/2021)، دەوامی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی
زانکۆکەیان رادەگیرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، راگرتنى دەوام بۆ
ماوەى چوار رۆژ بەمەبەستی هەوڵى چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستییە
هەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکانە.
2424 جار خوێندراوەتەوە