زیاتر لە 600 کۆچبەر لە بیلاروسیاوە گەڕانەوە عێراق

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 26/11/2021
عێراق

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 600 کۆچبەرى عێراقى کە لەسنورەکانى بێلاروسیا و پۆڵەندابوون؛ گەڕێنرانەوە عێراق و زۆرینەشیان هاوڵاتى هەرێمى کوردستانن.

عەباس عومران بەڕێوەبەرى کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە بڕیارى ناسر حسێن وەزیرى گواستنەوەى عێراق، لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا دوو فڕۆکە بۆ گەڕانەوەى کۆچبەرە عێراقیەکانى سنورى نێوان بێلاروسیا و پۆڵەندا تەرخانکراوە و بەیانى ئەمڕۆ هەینى (608) کۆچبەرى عێراقى لە فڕۆکەخانەى مینسکى بێلاروسیاوە گەڕێنراونەتەوە بۆ عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەى رابردوو (430) کۆچبەرى دیکە عێراقى کە زۆرینەى هاوڵاتى هەرێمى کوردستان بون؛ گەڕێنرانەوە عێراق و تائێستاش ژمارەى ئەو کۆچبەرانەى لەسەر بێلاروسیاوە گەڕێنراونەتەوە بۆ عێراق گەیشتوەتە (1038) کۆچبەر.

244 جار خوێندراوەتەوە