ئەمڕۆ هەینى (26ی نۆڤەمبەری 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە
بازاڕەکانی جیهاندا بە (80) دۆلار و (27) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (76) دۆلار و (4) سەنت مامەڵەی
پێوەکراوە.
هەرچەندە لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی
بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین؛
نرخی نەوتی بەرزکردەوە.
658 جار خوێندراوەتەوە