سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی
خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: دەستدرێژی بۆسەر خۆپیشاندەران و
موڵکی گشتی و تایبەتی رەتکراوەیە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە
تویتێکدا رایگەیاند، "روداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان
بەتایبەت سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵوێستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی
کۆمەڵایەتی".
دەشڵێت: خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی
دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش
ڕەتکراوەیە.
1793 جار خوێندراوەتەوە