وەزیرى دارایى
عێراق باس لە کاریگەرییەکانى بەرزکردنەوەى
نرخى دۆلار دەکات و لەبارەى ئەنجامدانى گۆڕانکارى نوێش رونکردنەوە دەدات.
عەلى عەلاوى،
وەزیرى دارایى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆمەڵگەى
نێودەوڵەتى پشتیوانى لە گۆرانکارى لە نرخى
دۆلار لەبەرامبەر دینار دەکات.
راشیگەیاند،
گۆڕانکارى لە نرخى فرۆشتنى دۆلاردا
بوەتەهۆى پاراستنى قەبارەى یەدەگى بانکى ناوەندى عێراق و رەخساندنى هەلى کار لە
بازاڕدا.
ئاماژەى بۆ
ئەوەشکرد، کاریگەرییە ئەرێنییەکانى گۆڕانکارى بەرزکردنەوەى نرخى فرۆشتنى
دۆلار دەرکەوتون.
سەبارەت بە
ئەنجامدانى گۆڕانکارى نوێ لە نرخى دۆلاردا وەزیرى دارایى عێراق رونیکردەوە،
بەرزکردنەوەى نرخى دینار لە بەرامبەر دۆلار کاریگەرى پێچەوانەى دەبێت.
لەبارەى بە
بودجەى ساڵى (2022) ش، وەزیرى دارایى عێراق وتى :" بودجەى ساڵى داهاتو بوارى تێدایە بۆ فراوانکردنى کردنى تۆڕى پاراستنى
کۆمەڵایەتى.
6630 جار خوێندراوەتەوە