بە رێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان کۆمپانیایەکى ئوسترالى وەبەرهێنان لە ماددەى هۆشبەردا دەکات

KNN : Kurdish News Network
03:05 - 24/11/2021
جیهان

وەزارەتى ناوخۆى تاڵیبان رایدەگەیەنێت؛ لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئوستراڵى گەیشتونەتە رێککەوتن  بۆ دروستتکردنى کارگەیەک کە وەبەرهێنانى دەرمان لە ماددەى هۆشبەرەکانى ئەفغانستاندا دەکات.

سەعید خۆشتى، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى تاڵیبان لە زنجیرە تویتێکدا رایگەیاند: وەزیرى دژە ماددە هۆشبەرەکان و نوێنەرى کۆمپانیاى سیفەرمى ئوسترالى کۆبونەوە.

وتیشى،" رێککەوتنکرا بە دروستکردنى کارگەیەک لە ئەفغانستان کە بەرهەمهێنانى حەشیش لە ئەفغانستان دەکات بە دەرمان.

جەختى لەوەشکردەوە، سەرجەمى پڕۆسەى گرێبەستەکە تەواو بووە و لە چەند رۆژێکى کەمدا بەفەرمى دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و هەلى کارى زۆر بۆ هاوڵاتیان دروست دەکات.

سەعید باسى لەوەشکرد، کۆمپانیاکە پێویستی بە (30) دۆنم زەوی هەیە کە بە بڕى (430) ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانى تێدا دەکات.

352 جار خوێندراوەتەوە