تەندروستى جیهانى پێشبینى دەکات لە پێنج مانگى داهاتودا نیو ملیۆن ئەوروپى بە کۆرۆنا گیانلەدەستبدەن

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 20/11/2021
جیهان

تەندروستى جیهانى نیگەرانە لە شەپۆلێکى نوێى کۆرۆنا و پێشبینیش دەکات تا مانگى سێى ساڵى داهاتوو، نیو ملیۆن هاوڵاتى ئەورپى بە کۆرۆنا گیانلەدەستبدەن.

هانس کلۆوغ، بەڕێوەبەری هەرێمی رێکخراوى تەندروستى جیهانى  لە چاوپێکەوتنێدا لەگەڵ (بى بى سى)، رایگەیاند: بەقوڵى نیگەرانین لەبارەى بڵاوبونەوەى شەپۆلێکى نوێى کۆرۆنا.

هۆشداریدا کە نزیکەی نیو ملیۆن مردنی نوێ تا مانگی ئازارى داهاتو تۆمار بکرێت، ئەگەر کاری بەپەلە ئەنجام نەدرێت.

لەبارەى تەشەنەکردنى ڤایرۆسەکە، کوغ ئاماژەى بەوەکرد کە گۆڕینى وەرز و ناڕێکى لە وەرگرتنى پێکوتەى کۆرۆنا، هۆکارى سەرەکین لە بەرفراوانبونى ڤایرۆسەکە.

هەروەک باسى لەوەکرد، جێبەجێکردنى رێنماییە تەندروستییەکانى وەک پۆشینى ماسک و پێکوتەى کۆرۆنا، دەتوانن رێگربن لە تەشەنەکردن و بڵاوبونەوەى بەرفراوانى شەپۆلەکە.


526 جار خوێندراوەتەوە