لە عێراق ئۆپەراسیۆنێک بۆ راوەدونانی پاشماوەکانی داعش ئەنجامدرا

KNN : Kurdish News Network
11:15 - 20/11/2021
عێراق
+
-

ھێزەکانی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدونانی پاشماوەکانی رێکخراوی داعش لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق، دەست پێ کرد.

 

 
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ شەممە، ھێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ئەنبار دەست پێ کردووە.

 

باس لەوەشکراوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە لە ناوچەکە.

 

وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نوستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.

288 جار خوێندراوەتەوە