ئەمشەو درێژترین ماوەى مانگ گیران لە سەدەى (21)دا روودەدات

KNN : Kurdish News Network
12:03 - 18/11/2021
زانستی
+
-

شەوی پێنجشەممە دانیشتوانی گۆی زەوی دیاردەی مانگ گیران دەبینن کە بە درێژترین ماوەی گیرانی مانگ لە شەش سەدەی رابردودا لەقەڵەم دەدرێت.

مانگ گیرانەکە زیاتر لە سێ کاتژمێر و 28 خولەک دەخایەنێت و دەبێتە هۆی داپۆشینی 97٪ی مانگ، ئەم دیاردەیەش بەو ماوە درێژە 581 ساڵە روی نەداوە.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا ناسراو بە ناسا ئاشکرای کردوە، دیاردەکە بە دریژترین مانگ گیرانی سەدەی 21 ئەژمار دەکرێت کە لە ساڵی 1440ی زایینییەوە رویدابێت.

ناسا رونی کردوەتەوە، پێشتر لە ساڵی 2018 مانگ گیران بە ماوەی یەک کاتژمێر و 43 خولەک رویدا و ئەمساڵیش ئەو دیاردەیە زیاترین کات دەخایەنێت و لە ساڵی 2669 دیاردەی درێژترین ماوەی مانگ گیران دوبارە دەبێتەوە.

ناسا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئاسیا و باکوری ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ئوسترالیا و نیوزلەندا و ژاپۆن دەتوانن ئەو دیاردەیە لە شەوی پێنجشەممە بە تەواوەتی ببینن.

2363 جار خوێندراوەتەوە