پاشكۆی پاڵاوتن چیە؟

KNN : Kurdish News Network
04:22 - 16/11/2021
وەرزش
+
-

پاشكۆی پاڵاوتنەكانی وڵاتانیئەوروپا لایهاندەرانی تۆپیپێ وەك هاوكێشەیەكی بیركارییلێهاتووە‌و ئاستەنگدروست دەكاتبۆ لێتێگەیشتنی،لەم راپۆرتەداوردەكاری ئەوهاوكێشە باسدەكەین و هاوکێشەکە ئاسان دەکەین.

هەر پاڵەوانێتیەكی فەرمیكە یوفا و فیفا سەرپەرشتی بكەن، لەڕێگەی پاڵاوتنەكانەوە تیپەبەشداربووەكانی دیاریدەكرێن، هەندێكیشانتیپی میوانداریكەرپاڵاوتن ناكات‌و راستەوخۆسەردەكەوێت، بەڵاملەكۆی كیشوەرەكانیجیهان ئەوەیكێشەی بۆ بینەر و هەواداری تۆپی پێ دروست كردوە، پاڵاوتنەكانی كیشوەریئەوروپایە بۆگەیشتن بە مۆندیال كە پاشكۆیەكی هەیە زیاتر لە (10) تیپ تیایدا بەشداری دەكەن، لەو ژمارەیەش تەنها سێ هەڵبژاردە دەگەنە مۆندیال و كورسیەكانیئەو كیشوەریلەگەورەترین پاڵەوانێتییجیهان تەواودەكەن.

پاڵاوتنی ولاتانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر بەبەشداری (56)  هەڵبژاردە بەڕێوەچوو، ئەو هەڵبژاردانە دابەشی (10) كۆمەڵە كران و بە شێوەی هاتن و چوون یارییەكانیان ئەنجامدەدا.

دوای تەواوبونی یاریی رۆیشتن و گەڕانەوە‌وكۆكردنەوەی خاڵەكان،تیپی یەكەمیهەر (10)  كۆمەڵەكە راستەوخۆبلیتی مۆندیالیقەتەر بەدەستدەهێنن، دووەمیئەو (10)  كۆمەڵەیەش لەگەڵدوو هەڵبژاردەینەیشن لیگ بەپێی ریزبەندییاندوای تەواوبونیپاڵەوانێتیەكە، بەڵامبەو مەرجەی نەگەیشتبنە مۆندیال و تەنانەت پاشكۆش، (12) هەڵبژاردە پێكدەهێنن و دەچنەقۆناغێكی تركە پێی دەوترێت پاشكۆ و تامی پاڵەوانێتیەكینوێ دەدات.

چۆن ئەو (12) تیپە رووبەڕووی یەك دەبنەوە؟
فیفا یاساییەكی بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەوهەڵبژاردانە داناوە،بەپێی خاڵ كۆكردنەوەیان لەپاڵاوتنەكان،بەسەر سێ كۆمەڵەكەدا دابەشیاندەكات كە هەر كۆمەڵەیەك چوار تیپ لەخۆدەگرێت، لەو كۆمەڵانەشدا هاوشێوەقۆناغی پێش كۆتایی دوو یاریی لە كۆمەڵەیەك دەكرێت،یاریی یەكەملەیاریگای ئەوهەڵبژاردەیە دەكرێتكە زۆرترین خاڵی لە پاڵاوتنەكان كۆكردۆتەوە‌ویاریی كۆتاییشكە لەنێوان دوو براوەی كۆمەڵەكە دەكرێت، بەتیروپشك یاریگاكەدیاری دەكرێت،دوای ئەنجامدانییارییەكان، تیپیدۆڕاو دەردەكرێت و تیپی براوەشدەگاتە یارییكۆتایی كۆمەڵەكەش،پاڵەوانی هەرسێ كۆمەڵەكەشراستەوخۆ دەگەنەدوا یارییەكانیمۆندیالی قەتەر و (13) كورسیەكەی كیشوەریئەوروپا لە مۆندیال تەواو دەكەن.

890 جار خوێندراوەتەوە