پاڵاوتنی مۆندیال؛ هەڵبژاردەى ئیتاڵیا نەگەیشتە مۆندیال

KNN : Kurdish News Network
10:43 - 16/11/2021
وەرزش
+
-

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نەیتوانی بلیتی یارییەكانی مۆندیالی قەتەر بەدەستبهێنێت كاتێك لەگەڵ ئیرلەندا یەكسانبوو، بەوەش دەبێت یاریی پاشكۆ بكات.

 

لەدوا یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵاوتنی وڵاتانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بەدوا یارییەكانی مۆندیالی قەتەر، هەڵبژاردەی ئیرلەندا لە یاریگای ویندسۆر پارك میوانداری هەڵبژاردەى ئیتاڵیای كرد.

 

لەتایمی یەكەمدا یارییەكە هاوسەنگی بەخۆوە بینی ‌و دوای گۆڕینی چەند هێرشێك تۆڕی گۆڵەكان بەخاوێنی مانەوە ‌و گۆڵ نەكرا، تایمى دووەمیش بەهەمان ئەنجام کۆتایى هات 

 

بەپێى ئەو ئەنجامە هەڵبژاردەى ئیتاڵیا کۆى خاڵەكانی بوو بە (16) خاڵ‌ و كەوتە پلەی دووەمی كۆمەڵەی سێیەم، بەوەش نەیتوانی راستەوخۆ بگاتە مۆندیال چووە پاشكۆی پاڵاوتنەكان، ئیرلەنداش بە نۆ خاڵەوە لە پلەی سێیەمدا مایەوە‌و چوە دەرەوەی ململانێكان.

594 جار خوێندراوەتەوە