چاڤى داواى محەمەد سەڵاح دەکات

KNN : Kurdish News Network
06:20 - 14/11/2021
وەرزش
+
-

راهێنەرى نوێى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى داوا دەکات یانەکەى گرێبەست لەگەڵ محەمەد سەڵاحى ئەستێرەى میسرى و یانەى لیڤەرپول بکات.

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەرى "El Nacional" ى کەتەلۆنى، چاڤى هێرنادێز راهێنەرى نوێى یانەى بەرشەلۆنە داواى لە بەرپرسانى یانەکەى کردوە، بەهەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ محەمەد سەڵاح ئەستێرەى یانەى لیڤەرپولى ئینگلیزى بکەن، ئەوەش لەبەرئەوەى زۆرترین خاڵى هاوبەشیان لەگەڵ لیۆنێل میسى ئەستێرەى پێشوى یانەکە هەیە.

ئەوە لەکاتێکدایە گرێبەستى محەمەد سەڵاح لەگەڵ یانەى لیڤەرپولى ئینگلیزى لەهاوینى ساڵى (2023) کۆتایى دێت، تائێستاش یاریزانەکە بەو ئۆفەرە نوێیانە رازى نەبووە کە یانەکەى پێشکەشیان کردوە.

لەلایەکى ترەوە رۆژنامەى میرۆرى بەریتانى بڵاویکردەوە، چاڤى دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت محمەد سەڵاح بهێنێتە ریزەکانى یانە کەتەلۆنیەکە.

رۆژنامە بەریتانيیەکە ئاشکراشیکردوە، چاڤى ماوەیەکى زۆرە سەرسامە بە تواناکانى ئەو ئەستێرەیەى یانەى لیڤەرپول و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانى جیهان وەسفى کردوە.

468 جار خوێندراوەتەوە